|
 |
|
ماڵپه‌ری تیشك
خۆی به‌رپرسیار نازانێت خاوه‌نی بابه‌ته‌کان خۆیان به‌ر پرسن له
ناوه‌رۆکی نوسراوه‌کانیان |
|
|
شۆفێریی ئافره‌تان چوار قاتی
شۆفێریی پیاوان چاكتره |

توێژینه‌وه‌ی ڕێكخراوێكی سه‌رپه‌رشتی
و خولی فێربوونی شۆفێریی ئۆتۆمبێلی ئوستوراڵی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد
كه شۆفێره پیاوه‌كان چوار ئه‌وه‌نده‌ی شۆفێره ئافره‌ته‌كان تووشی
ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ ده‌بن , له‌گه‌ڵ تێبینی كردنی ئه‌وه‌ی كه
شۆفێرانی پیاوان له‌ئافره‌تان زیاتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن .
ئه‌مه‌و ده‌سته‌ی هاتوچۆ و ڕێگاكانی ئوستوراڵیا ڕایگه‌یاند كه له‌ساڵی
( 2009 ) دا – 469 – شۆفێری پیاو تووشی ڕووداوی گه‌وره و دڵته‌زێنی
هاتوچۆ بوونه‌ته‌وه له‌شاری " نیو ساوس ویڵز " , له‌به‌رامبه‌ریشدا
ته‌نها – 118 – شۆفێری ئافره‌ت تووشی ڕووداوی له‌و جۆره بوون .
له‌لای خۆشیه‌وه " سوامز جوب " ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی سه‌لامه‌تیی
ڕێگاوبانه‌كان ووتی : ئه‌و شۆفێره پیاوانه‌ی كه تووشی ڕووداوی
دڵته‌زێن ده‌بن , زیاتر ئه‌وانه‌ن كه به‌خێرایی زۆر لێده‌خوڕن , یان
له‌ژێر كاریگه‌ریی خواردنه‌وه كحولیه‌كاندان , یان پشتێنی سه‌لامه‌تی
نابه‌ستن و خۆیان به‌شۆفێرێكی به‌توانا ده‌زانن , له‌كاتێكدا كه
شۆفێرانی ئافره‌تان زیاتر سوورن له‌سه‌ر سه‌لامه‌تیی خۆیان و سه‌رنشینه‌كانیان
و زیاتر پابه‌ندن به‌ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆوه , كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی
باشیی ئاستی لێخوڕین و شۆفێریی ئافره‌تان ده‌رده‌خات له‌چاو پیاواندا
.
|
|
|