|
 |
|
ماڵپه‌ری تیشك
خۆی به‌رپرسیار نازانێت خاوه‌نی بابه‌ته‌کان خۆیان به‌ر پرسن له
ناوه‌رۆکی نوسراوه‌کانیان |
|
|
قه‌ڵه‌وترین پیاو له
جیهاندا 311 كیلۆیه |

پۆڵ مایسۆن-ی به‌ڕیتانی به قه‌ڵه‌وترین
پیاو له جیهاندا ده‌ژمێردرێت كه به‌مدواییه توانی 127 كیلۆ له كێشه‌كه‌ی
دابه‌زێنێت تاكو ژیانی له مه‌ترسی بپارێزێت، له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی
صن-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه كێشی ئێستای پۆڵ 311 كیلۆیه هه‌ربۆیه
نازناوی قه‌ڵه‌وترین پیاو له جیهاندا ناوزه‌د ده‌كرێت، پۆڵ-ی ته‌مه‌ن
48 ساڵان هه‌فته‌ی ڕابردووی له ژوورێكدا به‌سه‌ربرد له‌دوای ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی
بۆ ئه‌نجامدرا، به‌ڵام سه‌رچاوه ته‌ندرووستییه‌كان هیچ هه‌واڵێكیان
ئاشكرا نه‌كرد كه پۆڵ له‌دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ته‌دروستی باش ده‌بێت
یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه.
له‌و ڕووه‌وه ڕۆژنامه‌كه له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یدا بڵاویكردووه‌ته‌وه
كه پۆڵ ماوه‌ی 8 ساڵه چاوه‌ڕوانی نه‌شته‌رگه‌رییه تاكو بتوانێت
خێزان پێكه‌وه بنێت، كه ساڵی 2008 كێشی ماسیۆن ته‌نها 438 كیلۆ بووه
|
|
|