|
 |
|
ماڵپه‌ری تیشك
خۆی به‌رپرسیار نازانێت خاوه‌نی بابه‌ته‌کان خۆیان به‌ر پرسن له
ناوه‌رۆکی نوسراوه‌کانیان |
|
|
پێشبینی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی
وێرانكه‌ر ده‌كرێت |

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به هێزی 4.6 پله به‌پێی پێوه‌ری
ڕێخته‌ر ناوچه‌سنوریه‌كانی نێوان عێراق‌و توركیای گرته‌وه، به‌ڵام
تا ئێستا زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه..
له‌و باره‌یه‌وه سه‌نته‌ری قه‌ندیلی بۆ چاودێری بومه‌له‌رزه له
زانكۆی بوازجی ئه‌ستانبول رایگه‌یاند: ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه له به‌ره‌به‌یاندا
روی داوه‌و له دوای چه‌ند سه‌عاتێك له بومه‌له‌رزه‌كه‌ی
كالیفۆرنیاوه بوه كه به هێزی شه‌ش پله رویداوه.
ئه‌م بومه‌له‌رزه نوێ یه له كاتێكدایه كه چه‌ند راپۆرتێك
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و پێشبینی ئه‌وه ده‌كات بومه‌له‌رزه‌یه‌كی ترسناك‌و
وێرانكه‌ر له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوراست روبدات‌و ببێته هۆی
كوشتنی ده‌یان هه‌زار كه‌س‌و له‌و بواره‌دا ئیسرایل ده‌ستی كردوه به
تاقی كردنه‌وه‌ی كامپه‌كانی بۆ له‌خۆگرتنی قوربانیان به‌ڵام ئه‌رده‌ن
راستی ئه‌و راپۆرتانه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه
|
|
|