|
 |
|
ماڵپه‌ری تیشك
خۆی به‌رپرسیار نازانێت خاوه‌نی بابه‌ته‌کان خۆیان به‌ر پرسن له
ناوه‌رۆکی نوسراوه‌کانیان |
|
|
ئه‌لیسا ئاهه‌نگى
گۆرانى له كوردستان سازده‌كات |

له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كچه
گۆرانیبێژى لوبنانى به‌ناوبانگ ئه‌لیسا چه‌ند ئاهه‌نگێكى گۆرانى له هه‌رێمى
كوردستان سازده‌كات.
هه‌روه‌ك نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى
كاروباره‌هونه‌ریه‌كانى ئه‌لیسا رایگه‌یاندووه كه هونه‌رمه‌ندى
ناوبراو له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
جێى ئاماژه‌یه، له‌سایه‌ى ره‌وشى
ئارامى هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندى
لوبنانى ئاهه‌نگیان سازداوه، به‌رچاوترینیان سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌م
دواییه‌ى ژنه هونه‌رمه‌ند نه‌جوا كه‌ره‌م.
بانگكردنى هونه‌رمه‌ندانیش له
چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم دێت بۆ ناساندنى هه‌رێم‌و مامه‌ڵه‌كردنى
وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و بانگكردنانه ته‌نها
به‌بڕیارى حكومه‌تى هه‌رێم‌و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندى ئه‌نجامده‌درێت |
|
|