|

چاوێلكە یەكێكە لەو ئێكسسوارە گرنگانەی سوودێكی گەورەی هەیە بۆ پاراستنی
چاو لە وەرزی هاوین بۆ ئەوەی لە تیشكی خۆرەوە پارێزگاری لە چاو بكات، لەگەڵ
ئەوەشدا جۆرە مۆدەیەكی ناسك و جوان دەبێ بۆ خانمان. چاوێلكە لە مۆدەی
پێشوودا شێوەیەكی بچووكی هەبوو، بەڵام ئەم مۆدەیە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە
و بەرەو شێوەیەكی دیكەوە گۆڕاوە. ئەم مۆدەیەی ئێستا بریتییە لە چاوێلكەی
شێوەی گەورە لە پێشەوە، بەشێوەیەك زۆربەی پێشەوەی دەم و چاوی خانمان
دادەپۆشێت، جوانییەكی ناسكی هەیە لەگەڵ ئەوەی تایبەتمەندی و سوودێكی چاكی
دەبێت بۆ پارێزگاری كردن لە چاو و پێستی دەوراوپشتی چاودا. لەم وەرزە
چاوێلكە بپۆشە بۆ ئەوەی بە جوانترین شێواز دەربكەویت و جوانییەكی گەورەت بۆ
دروست ببێت. هەروەها بۆ ئەوەی پێستی دەم و چاو و چاوەكانت لە تیشكی خۆرەوە
پارێزراو بێ
.دهنگێك به ماڵپهڕی تیشك پێشخه
|