|

ئەو
كەرستانەی بۆ خانمی بووك ئامادە دەكرێ دەبێ لە گشت پێداویستییە
تایبەتییەكانی مۆدەوە بێت، لەگەڵ ئەوەی كەرستە پێویستییەكان ئامادە بێ،
بەڵام ئەوە دەگەڕێتەوە سەر هەڵبژاردنی ئەو كەرستانەی لەلایەن خانمی بووكەوە،
لە نزیكەوە ئاگاداربوون لەم جۆرە كەرستانەی لەگەڵ جوانی جەستە و شێوازی
خانمەكە بگونجێت.
یەكێك لەو كەرستە پێویستییانە (جەنتا)ی بووكە، ئەگەرچی سوودێكی وای نییە لە
رۆژی ئاهەنگدا بەڵام لە داهاتوو ئەم جەنتایە گرنگی دەبێ. لەلای ئێمە جەنتا
لە رۆژی ئاهەنگدا مۆدەی نەماوە و بەڵام شتێكی گرنگە لە بواری مۆدەكانی
جیهان. ئەو رەنگانەی جەنتای بووكی بۆ هەڵدەبژێردرێ بریتییە لە رەنگی (سپی،
پەمەیی، زەرد..). بەهۆی ئەوەی ئەم رەنگانە لەگەڵ گشت رەنگێكی دیكە دەگونجێت
بەتایبەت لەگەڵ رەنگی بەدللەی بووك یان هەر جلێكی دیكەی دوای ئاهەنگ
.دهنگێك به ماڵپهڕی تیشك پێشخه
|