|
 |
|
ماڵپهری تیشك
خۆی بهرپرسیار نازانێت خاوهنی بابهتهکان خۆیان بهر پرسن له
ناوهرۆکی بابهتهکان |
|
|
چەند هەنگاوێكی ناسك
بۆ برژانگێكی ناسك و جوان |

خاتوو مەرام – ساڵۆن مریام
– لە (فەڵەستین)ەوە بۆمان دەنێرێت
خاتوو مەرام لە ساڵۆن مریام بۆ ئەو ژمارەیەمان باسی رازاندنەوەی و
جوانكاری بۆ برژانگەكانی چاو دەكات و بەم شێوەیە دەربارەی جوانكردن و
نەخشاندنی برژانگ دەڵێت
ماسكارا تاكە رێگەیە بۆ ئەوەی برژانگ جوانی خۆی دەربخات و شێوەیەكی
ناسك و جوانی پێوە دەربكەوێت، ئەمەش دەكرێت لەم چەند هەنگاوانەی
خوارەوە
- سەرەتا گیرەی (مەقەس)ی ئاسنی بەكاربهێنە بۆ گرتنی برژانگەكان، ئەمەش
پێش ماسكارا كردن لە رێگەی ئەوەی لە ڕەگی برژانگەكان تاوەكو ناوەڕاستی
ئەگەریش دەتەوێت جوانیەكی گەورەت بۆت ببێت، پێش ئەوەی مەقەسی برژانگ
بەكاربهێنی هەندێك بە هەوای مەجففە گەرمی بكە.
- ئەو ماسكارایە هەڵبژێرە ئەوەی لەگەڵ مۆدەی ئەو برژانگەی دەتەوێت،
نموونە : ئەگەر ویستت برژانگت زۆر دیاربكەوێت، ئەوە ماسكارای پان و
فڵچەكەی زۆر داوی پێوە بێت. هەروەها بۆ پێچەوانەی ئەوەش دەتوانیت فڵچەی
لاری وەك نیو مانگ بەكاربهێینیت. لەگەڵ ئەوەشدا فڵچەی بەرز بۆ دیاری
كردنی رەنگی برژانگ بەكاردێت.
- بۆ ئەو خانمانەی برژانگیان زۆرە و تەنیا جارێك ماسكارا بەكارهێنان
بۆی دەبێتە جۆرە ماكیاژێكی جوان بۆ برژانگە، ئەمەش لە رەگەكانەوە دەست
پێدەكات تاوەكو كۆتایی تەڵە مووەكانی برژانگ. بەم شێوەیە یەكسانی بۆ
ماسكارا بە تەواوی و بەبێ گرفت دەبێت.
- بۆ ئەوەی برژانگێكی كراوە و هەر یەكە جیاواز بێ لە تەڵە مووەكەی
تەنیشت خۆیەوە، سەرەتا ماسكارایەكی سادە بكە و دواتر، بە فڵچەیەكی لار
سەرەتا خواری بكەرەوە و بەمەش دەتوانیت برژانگەكان لە یەكتر جیاواز
بكەیتەوە.
ئهگهر
ئهتهوێت ئهم ماڵپهڕه بهردهوام بێت دهنگێکی بۆ تۆمارکه
|
|
|