ماڵپه‌ری تیشك خۆی به‌رپرسیار نازانێت خاوه‌نی بابه‌ته‌کان خۆیان به‌ر پرسن له‌ ناوه‌رۆکی نوسراوه‌کانیان

جوانترین ماكیاژی سادە و ناسك بۆ خانمان

شێوازی دانانی ماكیاژ لە سەرتاپای جیهان بە كارێكی قوڕس و گرنگ دادەنرێ، ئەمەش بەهۆی دانانی ئەو جۆرە ستایڵەی لە ماكیاژدا بەكاردەهێنرێت، چەندین بیرۆكەی جوان و ناسك دەردەكەوێت لەلایەن پسپۆرە جیهانیەكانی بواری جوانكاری بۆ ئەوەی ماكیاژێكی تازە بۆ رووخساری خانمان بەدی بكەن. لەگەڵ ئەوەشدا جۆرە ماكیاژێكی ناوبانگ لە جیهان هەیە، ئەویش ماكیاژی وڵاتی (هیندستان)ە !
لە ماكیاژی ئەو وڵاتە، سادەیی و ناسكی رۆڵ دەبینێت، زیاتریش لەگەڵ گشت جۆرە خانمێك دەگونجێت و جوانییەكی دەرەوەی ناسكی دەبێ، یەكێك لە جوانی ئەو ماكیاژە ئەوەیە : لە رەنگە كاڵەكان دەكرێت و دواتریش رێكخستن نێوان رەنگی چاو و رووخسار یان ماكیاژی سەرەكی دادەنرێت. لەگەڵ ئەوەی لە رەنگی سادە دەبێ، بەم هۆیە ئەو جۆرە ناوبانگییەی دەركردووە و دەبێتە ریزبەندی جوانترین ماكیاژ لە جیهان، تەنیا هەنگاوێكی گرنگ لەم ماكیاژە دەبێ هەبێت، ئەویش رەش كردنی ژێرەوەی چاوەكانە، ئەمەش بە رەنگێكی تۆخی رەش، لەگەڵ بوونی رەنگێكی كراوە لە دەوروبەری چاو.

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ به‌رده‌وام بێت ده‌نگێکی بۆ تۆمارکه‌‌