ئازیزان ئه‌گه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ره‌ت بۆ ناخوێنریته‌وه‌  نووسینه‌کان باش نین یان چوار گۆشه‌ن ئه‌م فۆنته‌ داگره

ماڵپه‌ری تیشك خۆی به‌ر پرسیار نازانێت خاوه‌نی بابه‌ته‌کان به‌ر پرسیارن له‌ ناوه‌رۆکی نوسراوه‌کانییان

ئەگەر دەتەوێ لەماوەی نیوكاتژمێردا جوانی خۆت دەربكەی ئەم رێگا سروشتیانە بەكار بێنە.
1- بۆ ئەوانەی رەنگی پێستیان تۆخە دەبێ ئەم رێگایە بەكاربێنن:
• تەماتەیەكی سوری پارچە پارچە كراو.
• مڵاكێكی بچووك لەئاوی لەیمۆن .
• دەتوانرێ ئەمانە تێكەڵ بەیەكتری بكرێ دواتر لەسەر ئەو شوێنە تۆخانەی (پەڵە)ی پێستدادا بنرێت بۆ ماوەی 10 خولەك دواتر بەئاوێكی كوڵاو بشۆردرێ وا چاكە ئەم كارە لەسەر مەغسەل ئەنجام بدرێ.
2- بۆ ئەوانەی پێستیان چەورە.
• یەك دووپارچە خیاری وردكراو .
• هێلكەیەكی سپی .
• مڵاكێكی گەورە لە ئاوی لەیمۆن
• مڵاكێكی بچووك لە نەعنەعە.
هەموو ئەوانە بە ئامێری كارەبایی تێكەڵ بەیەكتری دەكرێ كە دواتر دەبێتە هەویرێك بۆ ماوەی 10 خولەك لەناو سەلاجەدا دادەنرێ و پاشان لە رووخسار هەڵدەسوێو بەنەرمی دشێلدرێ و بۆ ماوەی 30 خولەك بەجێی دەهێڵی دواتر بە ئاو پاك دەكرێتەوە.
3- بۆ ئەوانەی پێستی رووخساریان ئاساییە .
• سێوێكی پارچە پارچە كراو
• مڵاكێكی گەورەی هەنگوین.
سەرەتا پارچە سێوەكە بەئامێری كارەبایی ورد دەكرێ دواتر هەنگوینەكەی لەگەڵ تێكەڵ دەكرێ و بۆ ماوەی 10 خولەك لە ناو سەلاجە هەڵدەگیرێ دواتر لە رووخسار دەدرێ و بۆماوەی 30 خولەك بەجێ دەهێلدرێ و دواتر بەئاو دەشۆردرێ.

.ده‌نگێك به‌ ماڵپه‌ڕی تیشك پێشخه