ئازیزان ئه‌گه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ره‌ت بۆ ناخوێنریته‌وه‌  نووسینه‌کان باش نین یان چوار گۆشه‌ن ئه‌م فۆنته‌ داگره

ماڵپه‌ری تیشك خۆی به‌ر پرسیار نازانێت خاوه‌نی بابه‌ته‌کان به‌ر پرسیارن له‌ ناوه‌رۆکی نوسراوه‌کانییان

جوانترین مۆدە بۆ نەخشاندنی كراس بۆ ئەو وەرزە گەرمەی ئێستا، بە جوانترین شێوەی مۆدە دابنرێت كە بەشێوەیەك ناسكی و جوانی تایبەتی هەیە تا لەگەڵ جوانی خانمانەوە بگونجێت.ئەوەی لەم مۆدە ناسكە دەبینرێت پێشتر نەخشەی بۆ دانەنراوە بەڵكو تەنیا دەستكاری لەسەر نەخشی مۆدەكە كراوە. ئەم مۆدەیە بریتییە لە مۆدەی (كراسی هیندستانی) بە شێوەیەك دوای دەستكاری دەبێتە جوانترین و ناسكترین جۆری كراس بۆ ئەم وەرزەی ئێستا. كراسەكە بریتییە لە دوو پارچە هەروەها لەسەر شانەوە تاوەكو ژێر چۆكەوەیە، بەمەش سەرتاپای باڵای خانمان دەگرێتەوە و لێرەدا جوانییەكەی دەردەكەوێت. چونكە لە جۆرە قوماشێك دروستكراوە كە نەرمە و لەگەڵ شێوازی جەستەوە دەگونجێت سەرەڕای ئەوەی كراسێكی بە جووڵەیە. زیاتر رەنگەكانی رەشە، بەڵام لەناو كراسەكەدا بە كریستالی رەنگی ئەڵماسی نەخشێنراوە، بەمەش گەورەترین جوانی بۆ دەركەوتووە.

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پێش که‌وێت ده‌نگی بۆ به‌