ماڵپه‌ری تیشك خۆی به‌رپرسیار نازانێت خاوه‌نی بابه‌ته‌کان خۆیان به‌ر پرسن له‌ ناوه‌رۆکی نوسراوه‌کانیان

هەنگاوەكان بۆ جوانی و پەمەیی لێو

خاتوو مەرام لە ژمارەی ئەمجارەماندا بابەتێكی بۆ رەوانە كردووین تایبەتە بە جوانكردن و ناسكركردنی لێو، بەهۆی ئەوەی لێو جوانی و ناسكییەكی گەورە بە رووخساری خانمانەوە دەبەخشێت، بۆیە دەبێت بە جوانترین شێوازەوە لە جوانی و ناسكییەوە نزیك بێ، بەمەش دەبێ گرنگی بەو جۆرە لێوە بدەین ئەوەی بە پەمەیی و رەنگێكی كراوە و ناسكەوە دەردەكەوێت. بۆ ئەوەی لێوی خانمان بەو شێوەیە بێت دەتوانین لە چەند هەنگاوێكدا بەمجۆرە ماكیاژەی لێو بگەین و بۆ ئەوەی جوانییەكی تایبەتی هەبێت
ئەمەش هەنگاوەكانی ماكیاژی لێوە بە رەنگی پەمەیی و ناسك
هەنگاوی یەكەم: سەرەتا لێوت جوان بكەرەوە و مەهێڵە هیچ پاشماوەیەكی پێشووی لەسەردا بێت، دواتر كرێمی ماكیاژی لێو (فازلین) بهێنە و بە فڵچەی ماكیاژێكی پاك لەسەر لێوتەوەی دابنێ.
هەنگاوی دووەم : لێو تەڕكردنە، ئەمەش دەبێتە هەنگاوی دووەم و بۆ ئەوەی لێو لە تەڕی و خواردنی بەسوودەوە بێبەش نەبێ، دەبێ هەنگوین ئامادە بكەین و لە پێش نووستندا لە لێوتەوەی بدە، بۆ ئەوەی زیندوویی لە لێوت دەربكەوێت.
هەنگاوی سێیەم : ئەگەر توانیت هەندێك پۆدرەی دروست كراو لە گوڵەوە، یان ئەو كرێمانەی ماددەی گوڵیان بۆ بەكارهێناوە، ئەمەش دەكرێت لەسەر لێو و دەوروپشتی بەكاربهێنرێت و دواتریش بۆ بەیانی بە ئاوێكی سادە و شەتین بشوورێت.

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ به‌رده‌وام بێت ده‌نگێکی بۆ تۆمارکه‌‌