|

بۆ
ئەو خانمانەی حەز دەكەن جوانی لێویان بە جوانترین و ناسكترین شێوە
دەربكەوێت، بەشێوەیەك رەنگەكەی نزیك بێت لە رەنگی گوڵ و رەنگێكی ناسك وەك
پەمەیی. دەتوانن چەندین رێگە بەكاربهێنن بۆ ئەوەی جوانی لێو بەرەو جوانترین
ئاست ببەن و سەرەنج راكێشی بكەن.
لێرەدا رێگەیەكی سادە و ناسكتان پێشكەش دەكەین بۆ ئەوەی جوانی لێو لە
رەنگێكی گوڵەوە نزیك بێت و بدرەوشێتەوە :
- سەرەتا هەندیك رۆنی زەیت بە بڕێكی كەم بهێنە و لەگەڵ هەندێك شەكر..
- تێكەڵیان بكە و لێوت پێوەیان تەڕ بكە، واتە بە رۆن و شەكرە كە تێكەڵاو
بكە.
- دواتر ماددەی (فازلین)ی تایبەت بە لێو بە ئاستێكی ناسك و تەنك لە لێوت
بدە، لەم كاتە رەنگێكی پەمەیی تێكەڵ و بەبریقە دەردەچێت..
- پاشان ئەگەر دەستكەوت هەنگوێن بهێنە و بەسەری پەنجەتەوە لە سەرتاپای لێوت
بدە..
ئەمە چاكترین رێگەیە بۆ ئەوەی لێوەیكانت بە جوانترین و ناسكترین شێواز
دەربكەوێت. سوود لەم هەنگاوە وەربگرە
.دهنگێك به ماڵپهڕی تیشك پێشخه
|