ماڵپه‌ری تیشك خۆی به‌رپرسیار نازانێت خاوه‌نی بابه‌ته‌کان خۆیان به‌ر پرسن له‌ ناوه‌رۆکی نوسراوه‌کانیان

ماكیاژ و چۆنیەتی رەنگ كردنی پشت چاوەكان

بۆ ژمارەی ئەمجارەمان خاتوو مەرام بە تایبەت ماكیاژێكی تایبەت و جوانی بۆمان ئامادەكردووە، زیاتریش بە وێنەوە بۆمان شیدەكاتەوە، ئەویش دەبێتە رێگەی ئامادەكردنی ماكیاژەكە، شێوەی ماكیاژەكەش دەبێتە مۆدەیەكی ناسك و جوان بۆ خانمان. وەك ماكیاژێكی پیشت چاو بۆ هەر خانمێك دەتوانن بە ئاسانی و سادەیی سێبەر و پشت چاوەكانت ماكیاژ بكەیت. ئەم ماكیاژەی پشت چاوەكان بریتی دەبێ لە ماكیاژێكی تۆخ لە هەر رەنگێك ئەوەی مەبەست بێت. لێرەدا بە وێنە و لەگەڵ یەكە بە یەكەی هەنگاوەكانتان بۆ بڵاودەكەینەوە
هەنگاوی یەكەم : هێڵێك دروست بكە بە قەڵەمی كلی رەش، بە درێژایی برژانگەكان بەرەو سەرەوە، بۆ ئەوەی كلێكی رەش بێ، سەری كلەكە كەمێك گەرم بكە.
هەنگاوی دووەم: سێبەرێكی ناسك دروست بكە لەسەرەوەی برژانگەكانی سەرەوە، زیاتریش پشت چاوەكان بگرێتەوە ئەمەش بەهۆی دانانی فڵچەی ماكیاژ لە خوارەوەی پشت چاو بەرەو سەرەوە. هەروەها دەكرێت بە لێدانی فڵچەی ماكیاژ وەك لێدانێكی نەرم بەكاربهێنیت
هەنگاوی سێیەم : بە فڵچەیكی گەورەوە سەرتاپای رەنگی پشت چاوەكانت دابەش بكە بە یەكسانی و بەبێ ئەوەی پارچە و كۆمەڵەی لێوەی دەربكەوێت. بەمەش دەتوانین وێنەیەكی جوان دروست بكەین لە ماكیاژێكی نەرم بۆ كلكردن و رەنگ كردنی پشت چاوەكانت

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ به‌رده‌وام بێت ده‌نگێکی بۆ تۆمارکه‌‌