|

مۆدەی
جوانكاری خانمان لە گشت بوارێكدا بە جوانترین و ناسكترین شێوازەوە كاری
تازەی بۆ ئەنجام دەدرێت، بەمەش مۆدەی تازە دەهێنێتە كایەوە، وەك چەندین
مۆدەی جلوبەرگ و كراسی تازەی بە نەخش، ئەمانەش گشتییان دەبێتە یەكێك لەو
مۆدە ناسكانەی بۆ ئەو وەرزەی ئێستا و، وەرزی داهاتووش دەكرێت لە بۆنە
گشتییەكان بپۆشرێت.
ئەوانە چەند مۆدەیەكی كراسی مۆدە تازەیە، بەجۆرێك نەخشی بۆ كراوە دەبێتە
كەرەستەیەكی سەرنجراكێش، بەتایبەت لەوەی كاتێك نەخشەكە لە رنگی قوماشی
كراسەكەوە جیاواز بێ، جوانی نەخش پابەندە بە جۆری قوماشەكەوە، مۆدەی ئەم
كراسانە بە جۆرێك نەخشی بۆ كراوە، كە نەخشەكە لە دەرەوەی قوماشەكەوە
دەردەكەوێت. بۆیە جوانییەكی گەورەی بەخشیوە، رەنگی ئەو مۆدە جلە زیاتر لە
رەنگی (رەساسی) دانراوە و، بۆ ئەوەی لەگەڵ گشت جۆرە پێستێكی خانمانەوە
بگونجێت. هەوڵبدەن سوود لە نەخش وەربگرن بۆ كراسی درێژ و كورت.
وامهئهگهر ئهتهوێت ئهم ماڵپهره بهردهوام بێت دهنگێك تۆمارکه
|