|

جۆرەها
تەسریحە هەیە بۆ قژ، بە شێوەیەك هەر جۆرە قژێك مۆدەیەكی تەسریحەی تایبەتی
هەیە و دەوێ، بۆ ئەوەی بە جوانترین شێواز دەربكەوێت. تەسریحە زیاتر لە
ساڵۆنەكان دەكرێ، بەڵام هەروەها زیاتر دەكرێت لە ماڵەوەش ئەنجام بدرێت.
مۆدەی ئەو تەسریحانەش بریتییە لە مۆدەی تەسریحەی كلۆش – سەرح، بە جۆرێك
دەبێتە مۆدەیەكی تێكەڵ نێوان مۆدەی كلۆش و سەرح !
ئەم مۆدە قژە لە بۆنە و شوێنە گشتییەكان ئەنجام دەدرێت و بە جۆرێك شێوازی
قژەكە دەكرێ بە چەندین تەڵەی جیاكراو، لەگەڵ ئەوەشدا بەشی پێشەوەی بە
سەرحەوە ئامادەدەكرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ رووخسار بگونجێت. دوای ئەوەی
تەسریحەكە تەواو دەكرێت دەبێ لە دواوەش كاری بۆ بكرێت تاوەكو جوانی تەواوی
هەبێ، لەگەڵ بوونی رێگەیەكی ناسك بۆ تێكەڵ كردنی هەردوو مۆدەكە لە یەك
تەسریح. بۆیە دەبێ سەرەتا قژەكە سەرح بكرێت و دواتر كاری كلۆشی بۆ دەكرێت.
بەمەش دەتوانن جوانترین مۆدەی تەسریحە بۆ قژت ئامادە بكەیت، بە جۆرێك
دەبێتە تێكەڵی نێوان دوو جۆرە مۆدەی تەسریحەوە!
وامهئهگهر ئهتهوێت ئهم ماڵپهره بهردهوام بێت دهنگێك تۆمارکه
|