ئازیزان ئه‌گه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ره‌ت بۆ ناخوێنریته‌وه‌  نووسینه‌کان باش نین یان چوار گۆشه‌ن ئه‌م فۆنته‌ داگره

ماڵپه‌ری تیشك خۆی به‌ر پرسیار نازانێت خاوه‌نی بابه‌ته‌کان به‌ر پرسیارن له‌ ناوه‌رۆکی نوسراوه‌کانییان.

نەخۆشی شێرپەنجە وەك نەخۆشییەكی بێ چارەسەركردن سەیر دەكرێ، بەڵام لەهەندێك حاڵەتیشدا ئەوە شتە وا نییە، زۆر كەس بەهۆی زاڵبوون بەسەر دەروونی خۆیاندا توانیویانە ئەو نەخۆشیە چارەسەر بكەن. نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لە باوترین شێرپەنجەكان كە بەداخەوە تا ئێستا ئافرەتێكی زۆر بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڵام دەكرێ بە هەندێك شێوازی سادە بۆ گرتنەبەری رێگا چارە، ئەو نەخۆشییە لەخۆیان دووركەنەوە و رێگا چارەكانیش ئەگەری سەركەوتنی زۆریان هەیە، یەكێك لەو رێگا چارانە چالاكی جەستەییە، هەتا مرۆڤی تووش بوو بە شێرپەنجەی مەمك چالاكی جەستەیی زیاتر بێت نەخۆشییەكەی كەمتر دەبێتەوە. وەزرش كردن رێژەی ئەو هۆرمۆنەی كە جەستە تووشی شێرپەنجەی مەمك دەكات كەم دەكاتەوە. بەو مەبەستە رۆژانە 45 هەتا كاتژمێرێك وەرزشكردن لە رۆژدا پێویستە كە دەبێتە هۆی لێدانی دڵی زیاتر.
راگرتنی هاوسەنگی كێش پێویستە، بەپێی پسپۆرانی بواری شێرپەنجە، ئەو ئافرەتانەی كێشیان لەسەرێیە، 2 جار زۆرتر لە ئافرەتانی دیكە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.

‌وامه‌ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ئه‌م ماڵپه‌ره‌ به‌رده‌وام بێت ده‌نگێك تۆمارکه‌‌